گەورەترین ئەستێرەی گەردوون 27 هەزار هێندەی زەوی گەورەترە

20/08/2022 هەمەڕەنگ

نەوا-
زانایانی گەردونناسی ئاشكرایان كرد، گەورەترین ئەستێرە كە تاوەكو ئێستا دۆزرابێتەوە 250 هێندەی خۆر گەورەترە، نەك 230 هێندە وەك پێشوو باس دەكرا.
بەپێی توێژینەوەیەك كە لە گۆڤاری "زی ئاسترۆفیزیكاڵ جۆرناڵ" بڵاوكراوەتەوە، زانایانی گەردونناسی بۆیان دەركەوتووە كە ئەستێرەی "R136a1" كە لەناو "هەوری ماجەلان"دایە و لە كاكێشانی "رێگەی شیری" كە زەوی تێدایە نزیكە قەبارەكەی بەو شێوەیە نییە كە پێشتر باس دەكرا.
ئەوەش هاتووە، ئەو ئەستێرەیە گەورەترین ئەستێرەی گەردوونە تاوەكو ئێستا بینرابێت، پێشتر بۆچوون وابوو كە 320 هێندەی خۆر گەورەترە، بەڵام لە راستیدا 250 هێندە گەورەترە، ئەوەش بەپێی چاودێرییە نوێكان.
بەپێی هەمان توێژینەوە، ئەو ئەستێرەیە تەمەنی كەمە و ملیۆنان ساڵ پێش ئێستا دروست بووە، لەكاتێكدا تەمەنی پێشبینی كراوی خۆر ملیارەها ساڵە، هۆكاری ئەوەشی كە نەتوانراوە زۆر بە وردی قەبارەكەی دیاری بكرێت، بەهۆی ئەوەوەیە كە لەناو گروپێك ئەستێرەدایە كە تەپ و تۆزی گەردوونی دەورەی داون.
ئەستێرە زەبەلاحەكە رەنگی شینە و 139 هەزار ساڵی روناكی لە زەوییەوە دوورە، قەبارەی خۆر 109 هێندەی زەوی گەورەترە و بەو پێیەش قەبارەی ئەو ئەستێرەیە 27 هەزار و 250 هێندەی زەوی گەورەترە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group