بڕیارێكی پۆتین نرخی نەوتی بەرزكردەوە

21/09/2022 جیهان

نەوا-
بڕیارێكی ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا نرخی نەوتی خاوی بەرزكردەوە و یەك بەرمیل خاوی برێنت بە زیاتر لە 93 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بەپێی راپۆرتە ئابورییەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە 21/9/2022 نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و یەك بەرمیل خاوی برێنت بە 93 دۆلار و 34 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بەپێی هەمان ئەو راپۆرتانە، یەك بەرمیل خاوی تەكساسی ئەمریكی بەرامبەر 86 دۆلار و 52 سەنتە و یەك بەرمیل خاوی رێكخراوی ئۆپێكیش بە 95 دۆلار و 70 سەنت دەفرۆشرێت.
سەبارەت بە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت شارەزایان باس لەوە دەكەن، بەرزبوونەوەكە دوای ئەوەدێت كە ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا بڕیاریداوە بە بانگهێشتكردنی بەشێكی سوپای یەدەگی وڵاتەكەی بۆ شەڕی ئۆكرانیا، ئەوەش مەترسی لەسەر كەمبوونەوەی زیاتری بڕی نەوت و غازی لە بازاڕەكاندا دروست كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group