فڕۆكە جەنگییەكانی عیراق بۆردومانی داعشیان كرد

29/09/2022 عێراق

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاند: هێزەكانی دژەتیرۆر بەهاوكاری فڕۆكە جەنگییەكان چەند پرۆسەیەكی ئەمنیان لەسنوری پارێزگای نەینەوا ئەنجامداوە.
یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی عیراق بە سەركەوتویی بۆردومانی حەشارگەیەكی داعشیان كردوە، هەروەها بە پشتیوانی فڕۆكە جەنگییەكانیش دەزگای دژەتیرۆری عیراق پرۆسەیەكی ئەمنیان لە زنجیرە چیاكانی بادۆش لەسنوری ناوچەكانی پرۆسەكانی نەینەوا ئەنجامداوەو دوو حەشارگەی چەكدارانی داعشیان خاپور كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group