راپۆرتێكی ئەمریكی: لە سەردەمی نوری مالیكی عیراق 551 ملیار دۆلاری لەدەستداوە

02/10/2022 عێراق

نەوا
بەپێی راپۆرتێكی ئەمریكی لەسەردەمی دەسەڵاتی نوری مالیكی وەك سەرۆك وەزیران، عیراق 551 ملیار دۆلاری بەهۆی گەندەڵییەوە لەدەستداوە.
لە راپۆرتەكەدا كە پەیمانگای "چاتام هاوس" بڵاویكردووەتەوە، هاتووە، ئەو شەپۆلە توندوتیژییەی ناوچەی سەوزی عیراق بەخۆیەوە بینی سەنجی جیهانی بەلای خۆیدا راكێشا، بەڵام رەگەكەی بۆ كێشمەكێشێك دەگەڕێتەوە كە تاوەكو ئێستا نەگەیشتووەتە چارەسەر، ئەوەش دوای تێپەڕبووی دوو دەیە بەسەر گۆڕینی رژێمدا.
بەپێی هەمان راپۆرت، توندوتیژی كە پەیوەستە بە گەندەڵییەوە لە كەرتە سەرەكییەكان رۆژانە زیان بە عیراقییەكان دەگەیەنێت، تەنها لە ساڵی 2006 بۆ 2014 كە تێیدا نوری مالیكی بۆ دوو خول سەرۆك وەزیران بووە، عیراق بەهۆی گەندەڵییەوە 551 ملیار دۆلاری لەدەستداوە.
ئەوەش هاتووە، چینی فەرمانبەڕەوا پشت بە گەندەڵی دەبەستن، ئەوەش لە رێگەی دابەشكردنی دەسەڵاتەوە بۆ ئەوەی سود لە سەروەت و سامان و بودجەی عیراق وەرگرن، كە ساڵانە بە 100 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت، ئەو بودجە زەبەلاحە نەیتوانیوە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانیش بۆ هاوڵاتیان دابین بكات، ئەوەش بەهۆی گەندەڵییەوە، عیراق ئاوی پاكی نییە و زۆرینەی دەرمان و چارەسەرەكانی بەسەرچوون، ئەو هۆكارانەش بوونەتە هۆی ئەوەی ئاستی ژیان لەو وڵاتەدا یەكێك بێت لە لاوازترینەكان لە جیهاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group