پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی 7 تۆمەتباری راگەیاند

02/10/2022

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی 7 تۆمەتباری راگەیاند كە بە جلی سەربازییەوە داوای سەرانە وەرگرتنیان كردوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە چەند تۆمەتبارێك بەجلی سەربازیەوە هەڵیانكوتاوەتە سەر گۆڕەپانێكی سوتەمەنی و  هەڕەشەی دەستبەسەرداگرتن و داوای سەرانە دەكەن، دەستبەجێ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكەی پۆلیسی چوار چرای راسپارد بەدواداچونی وردو بە پەلە بكەن بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران.
راشیگەیاندوە، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس بۆ شوێنی مەبەست توانرا سەرجەم تۆمەتباران كە ژمارەیان 7 كەسە دەستگیر بكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر چەند پارچە چەكێك و ژمارەیەك  فیشەك و شانەی كڵاشینكۆفدا،  لەئێستادا تۆمەتباران  بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ١٥ لەیاسای چەك راگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیاندا بەردەوامە.
پۆلیسی سلێمانی ئاشكراشیكردوە، تۆمەتباران وەك كارمەندی هێزە ئەمنیەكان خۆیان ناساندبو، بەڵام كارمەندی هیچ كام لە هێزە ئەمینیەكان نەبون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group