تویتەر فرۆشرا

01/11/2022 هەمەڕەنگ

نەوا-
سەرچاوەكانی هەواڵ لە ئەمریكا بڵاویانكردەوە، ئیلۆن مەسك كە بەرلە چەند رۆژێك گرێبەستی كڕینی كۆمپانیای تویتەری تەواو كرد بڕیاریدا ئەنجومەنی كارگێڕیی كۆمپانیاكە هەڵبوەشێنێتەوە.
ئیلۆن مەسك كە رۆژی پێنجشەممەی رابردو بوە خاوەنی كۆمپانیای تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ژمارەیەك گەورە بەرپرسی جێبەجێكاری لە كار دەكردو بە چەواشەكاری سەبارەت بە ژمارەیەك ئەكاونت تۆمەتباریكردن.
هەروەها بڵاویشكراوەتەوە كە سەرۆكی جێبەجێكاری تویتەر پاراگ ئاگراوال و بەڕێوەبەری دارایی نێد سیگال و سەرۆكی كاروباری یاسایی و سیاسەتەكان لەنێو گەورە بەرپرسە دورخراوەكاندان.
هەروەها مەسك 50 كارمەندی كۆمپانیای تێسلا كە زۆربەیان ئەندازیاری پرۆگرامسازیین گواستوەتەوە كۆمپانیای تویتەر.
رۆژی هەینی رابردو،ئیلۆن مەسك گرێبەستی كڕینی كۆمپانیای تویتەری بە بەهای 44 ملیار دۆلار تەواو كردو دەستبەجێ بڕیاری دەركردنی چوار گەورە بەڕێوەبەری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكەی دەركرد، هەر هەمان رۆژیش رایگەیاند كە تویتەر ئەنجومەنێكی نوێ بۆ چاودێریكردن پێكدەهێنێت  بەبێ ئەوەی وەردەكاری زیاتر بخاتەڕوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group