پێكان لە ریزەكانی یانەی پاریس سانجێرمان هەیە و مۆندیالیش نزیكە

05/11/2022 وەرزش

نەوا-
یانەی پاریس سان جێرمان بڵاویكردۆتەوە، 4 پێكان لەنێو ریزەكانیدا هەیە دیارترینیشیان لیۆنێل مێسییەو لە كۆتاییەكانی ئەم مانگەشدا مۆندیالی قەتەر دەستپێدەكات.
یانەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردوە، پێیەكانی لیۆنێل مێسی توشی هەوكردن بون و ناتوانێت لە یارییەكەی لۆریانت بەشداربێت كە بڕیارە رۆژی یەكشەممە 6-11 ئەنجامبدرێت، ئەوەش كێشەیەكی لەبەردەم مەشق و راهێنانەكانیدا دروستكردوە كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو راهێنانی بەكۆمەڵ ئەنجامبدەن،  چونكە 15 رۆژی دیكە مۆندیالی قەتەر دەستپێدەكات، لە ئێستاشدا رێكاری خۆپارێزی گرتوەتەبەر و چارەسەر وەردەگرێت. 
بڵاویشكراوەتەوە، سێ یاریزانەكەی دیكەش كە بریتین لە كیلۆر ناڤاس، فابیان رویز و پرێسنێل كیمپێبی كە پێشتر توشی پێكان هاتبون لە قۆناغی چاكبونەوەدان و لە هەفتەی داهاتودا دەتوانن بەشداری لە راهێنانەكاندا بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group