گەشتكردن بۆ شاخی نەمرود زیادیكردوە

07/11/2022 هەمەڕەنگ

نەوا-
لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا ژمارەی گەشتیارانی شاخی نەمرود لە پارێزگای ئادی یامان لەباشوری توركیا گەیشتۆتە 223 هەزار كەس.
شاخی نەمرود لە ریزبەندی لیستی رێكخراوی شوێنەوارو رۆشنبیری جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان (یونسكۆ)دایەو بەرزییەكەی 2 هەزارو 150 مەترە لەسەر ئاستی روی دەریاوە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵ، شاخی نەمرود خاڵی بەیەكگەیشتنی شارستانیەتی خۆرهەڵات و خۆرئاوایە هەروەها باشترین جێگایە بۆئەوەی خۆرهەڵاتن و خۆرئاوابونی تیادا بەدی بكرێت، هەروەها چەندین پەیكەری تیادایە كە درێژی هەندێكیان دەگاتە 50 مەتر بە پانی 150 مەتر كە هی سەردەمی شانشینی كۆماجینیە لە سەردەمی هیلنستی.
لەبارەی سەردانیكارانەوە مەحمود جوغدار پارێزگاری ئادی یامان وتویەتی: ژمارەی سەردانیكاران گەیشتۆتە 222 هەزارو 129 گەشتیار تا بەرواری 6-11، چاوەڕوانیش دەكەن ژمارەی گەشتیاران تاكۆتایی ساڵ بگاتە 250 هەزار كەس.
كۆماجینی بە واتای كۆمەڵگەی زیندو دێت و شانشینێكی سەربەخۆ بوە لەسەردەمی میسیریدس كالنكۆس لەسەرەتای سەدەی یەكەمی پێش زایینی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group