داوا دەكرێت فەرمانبەرانی گرێبەستی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بكرێنە هەمیشەیی

21/11/2022 عێراق

نەوا-
داوا لە وەزارەتی دارایی عیراق دەكرێت فەرمانبەرانی گرێبەستی كاتی هەڵبژاردن بكرێنە هەمیشەیی.
ڤیان سەبری سەرۆك فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی راگەیاندوە: بە نوسراوێكی فەرمی داوامان لە وەزارەتی دارایی عیراق كردوە كە فەرمانبەرانی گرێبەستی كاتی هەڵبژاردن لەكۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بكرێنە هەمیشەیی و بودجەی پێویستیان بۆ تەرخان بكرێت.‌
ئاماژەشیكردوە، ئەم فەرمانبەرانە ژمارەیان زۆرەو مافی خۆیانە بكرێنە هەمیشەیی، چونكە هەندێك لەوانە ماوەی 10 ساڵە گرێبەستی هەڵبژاردنن و پێویستە ئێستا دەرفەتیان پێبدرێت و بكرێنە هەمیشەیی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group