ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكەی ئیندۆنیسیا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

22/11/2022 جیهان

نەوا
ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكەی ئیندۆنیسیا كە گوڕەكەی 5.6 پلە بووە بە پێوەری رێختەر لە زیادبووندان و تاوەكو ئێستا 252 كەس گیانیان لەدەستداوە، كە بەشێكیان منداڵن و خوێندنگەكەیان بەسەریاندا روخاوە.
دەسەڵاتدارانی ئیندۆنیسیا بڵاویان كردووەتەوە، بەهۆی بومەلەرزەكەی ئەو وڵاتەوە تاوەكو ئێستا 252 كەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها زیاتر لە 13 هەزار كەس ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و گواستراونەتەوە شوێنی پارێزراو.
ئەوەش هاتووە، بومەلەرزەكە شارۆچكەیەكی لە هەرێمی "جاوەی خۆرئاوا" وێران كردووە و لەناو قوربانییەكاندا ژمارەیەك منداڵ هەن كە خوێندنگەكەیان بەسەریاندا روخاوە، ئەگەری هەیە ژمارەی قوربانییەكان زیاد بكەن.
بەپێی زانیاری میدیاكانی ئیندۆنیسیا، زیانی زۆر بە شارۆچكەی "سیانجور" كەوتووە و رۆچوونی زەوی رویداوە و گوندێك بە تواوەتی رۆچووە و چووەتە ژێر زەوی، بەهۆی ئەو رۆچوونەشەوە زرگاركردنی ئەو كەسانەی گیریان خواردووە ئەستەم بووە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group