میلاكی مامۆستایانی كورد لە كەركوك دەگەڕێنرێتەوە سەر بەغدا

24/11/2022

نەوا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرای دەكات، داوایانكردوە میلاكی مامۆستایانی كوردی كەركوك و سنوری مادەی 140 بگەڕێنرێنەوە سەر حكومەتی ناوەندی.
ئومێد محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر فراكسیۆنی نەوەی نوێ بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ  وەك فراكسیۆنی نەوەی نوێ بەفەرمی 71 واژۆمان كۆكردەوە بۆ‎ئەوەی مامۆستایانی كوردی كەركوك و سنوری مادەی 140 بگەڕێنینەوە سەر بەغدا.
راشیگەیاندوە، داواشمان لەحكومەتەكەی سودانی كردوە كە بڕگەی 21ی كارنامەی حكومەتەكەی لەبودجەی ئەمساڵ جێگیر بكات كە تێیدا باس لە گەڕاندنەوەی هەموو ئەو مامۆستایانە دەكات كە لە كەركوك و سنوری مادەی 140ن و لەسەر هەرێمی كوردستان دامەزراون بگەڕێنرێنەوە سەر حكومەتی عیراق.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group