مێسی: ئێستا مۆندیالێكی تر دەستی پێكرد

27/11/2022 وەرزش

نەوا
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی دەڵێت، ئێستا مۆندیالێكی تر دەستی پێكرد و ناتوانن خۆیان بدەن بەدەستەوە و ئێستا پشت بەخۆیان دەبەستن.
مێسی دوای بردنەوەی هەڵبژاردەكەی بەرامبەر بە هەڵبژاردەی مەكسیك بە 2 گۆڵی بێبەرامبەر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، یاریەكی سەخت بوو، مەكسیك راهێنەرێكی باش و پێكهاتەیەكی بەهێزیان هەیە، جگە لە بردنەوە هیچ بژاردەیەكی تریان نەبوو و بۆ ئەوەی پشت بەخۆیان ببەستن، پێویستە بیر لەوە بكەنەوە كە بەڕێوەیە.
ئەستێرە ئەرجەنتینیەكە ئاماژەی بەوەشداوە، لە یاری یەكەمدا بەرامبەر سعودیە هەندێك لە یاریزانەكان فشاری زۆریان لەسەربوو بەهۆی ئەوەی یەكەم یارییان بوو لە مۆندیال، وەك ئەوەی پێویست بوو یاریان نەكرد، لە یاری دووەمدا پێویستیان بە بردنەوە بوو، ئێستا مۆندیالێكی تر دەستی پێكردووە و خۆیان نادەن بە دەستەوە.
ئەرجەنتین لەگەڵ هەریەكە لە سعودیە، پۆڵەندا و مەكسیك لە گروپی سێیەمدایە، پۆڵەندا بە كۆكردنەوەی 4 خاڵ لە پلەی یەكەمدایە و بەدوایدا ئەرجەنتین دێت كە بە 3 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە، ئەویش بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ سعودیە كە بەهەمان شێوە خاوەنی 3 خاڵە، مەكسیكیش بە یەك خاڵ لە پلەی چوارەمدایە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group