كەریم بنزیما: چیرۆكی ئێمەش كۆتایی دێت

19/12/2022 وەرزش

نەوا-
كەریم بنزیما هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدریدو هەڵبژاردەی فەرەنسا دەڵێت، هەوڵی زۆرمدا بۆئەوەی لەو شوێنەی ئەمڕۆدا بم.
كەریم بنزیما هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید نیگەرانی خۆی دەربڕی پاشئەوەی هەڵبژاردەی فەرەنسا نەیتوانی ببێتە پاڵەوانی مۆندیالی 2022ی قەتەرو بەرامبەر ئەرجەنتین شكستیهێناو بونە دووەمی جامی جیهانی.
بنزیما لە تویتەر نیگەرانی خۆی نیشانداوە لە بەدەستنەهێنانی جامی جیهانی هەڵبژاردەكەی و بڵاویكردۆتەوە، هەوڵی زۆرمدا، بەڵام چەند هەڵەشم كردوە كە پێویستبو بۆئەوەی لەم شوێنەی ئەمڕۆدا بم و شانازی پێوە بكەم، چیرۆكی خۆمم نوسیوەو چیرۆكی ئێمەش كۆتایی دێت.
كەریم بنزیما بەهۆی پێكانی ئەژنۆیەوە نەیتوانی بەشداری مۆندیالی قەتەر بكات و لەساڵی 2022 خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێنا كە دەبەخشرێتە باشترین یاریزانی تۆپی پێ لە جیهاندا، پاشئەوەی لە هەردوو خولی پاڵەوانێتی ئەوروپاو خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید سەركەوتنی بەدەستهێنا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group