روداوەكانی 2022

31/12/2022

نەوا-

لەسەرەتای ساڵی 2022ـەوەوە تائێستا 10 روداوی گرنگ رویانداوە كە كاریگەرییەكانی كاردانەوەی جیهانی بەدوای خۆیدا هێناوەو ئەو روداوانە بۆتە هۆی ئەوەی كە سەرنجی میدیاكان و خەڵكی لە تەواوی جیهاندا بەلای خۆیدا راكێشاوە. 
لەم راپۆرتەدا زانیاری لەسەر ئەو 10 روداوە جیهانیە دەبیستن كە لەساڵی 2022 دا رویاندا.
لە سەرەتای ساڵی 2022 و لە 7 كانونی دوەم لە سەردانێكی مێژوییدا شی جین بینگ سەرۆكی چین گەیشتە سعودیە بۆ دەروازەی وزەی جیهانی، لەوێ لەگەڵ سەركردە عەرەبەكان كۆبۆوە لەوكاتەدا لێدوانە رۆژئاواییەكان ئیدانەی سەردانەكەیان كرد، هەروەها 1ی شوباتدا منداڵێك بە ناوی رەیان كە تەمەنی 5 ساڵان بو لە مەغریب كەوتە ناو بیرێكی قوڵی 62 مەترییەوە، روماڵێكی بەرفراوانی بۆ كراو خەڵكی لە چاوەڕوانی رزگاركردنیدا بون، دوای چەند رۆژێك لە هەڵكۆڵینی بیرەكەو پاش دەرهێنانی گیانی لەدەستدا.


یەكێكی تر لە روداوەكان لە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 24ی شوبات ڤلادیمر پوتین سەرۆكی روسیا لە وتارێكدا دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنێكی سەربازی تایبەتی لە دۆنباس راگەیاندو بەمەش جەنگێكی ماڵوێرانكەر لەنێوان روسیاو ئۆكرانیا سەریهەڵدا كە تا ئەمساتەش بەردەوامەو بە ملیۆنان خەڵكی لە ئۆكرانیای ئاوارە كردوە. 


لە  25ی نیسانی 2022دا ئیلۆن مەسك هاودامەزرێنەر و بەڕێوەبەری  كۆمپانیای تێسلاو سپەیس ئێكس، بو بە خاوەنی پلاتفۆڕمی تویتەر بە گرێبەستێك كە بەهای نزیكەی 44 ملیار دۆلار بوو، دوابەدوای ئەوەش دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشوی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كە دەست بەسەر هەژماری تویتەرەكەیدا گیرابو بۆی گەڕێنرایەوە.


هەروەها لە  15ی تەموز جۆ بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە گەشتێكدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە وڵاتی سعودیە، سەردانەكەی بایدن مشتومڕێكی زۆری لە میدیاكانی ئەمریكادا دروستكرد، بەتایبەتی دوای لێدوانەكانی سەرۆكی پێشوی ئەو وڵاتە كە تێیدا هێرشی كردە سەر سعودیە.


لە مانگی ئابدا نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لە گەشتێكدا سەردانی تایوانی پایتەختی چینی كرد، سەرەڕای هۆشدارییەكانی چین سەبارەت بە دەرئەنجامەكانی ئەم هەنگاوە، چونكە پەكین تایوان بە بەشێك لە خاكی خۆی دەزانێت و دژایەتی ئەوەش دەكات هەر پەیوەندییەكی دەرەكی فەرمی راستەوخۆ لەگەڵ دورگەكەدا هەبێت، واشنتۆن هەوڵیدا شەڕێكی نێودەوڵەتی هەڵبگیرسێنێت.


لە مانگی ئەیلولی 2022 دا شەپۆلێكی ناڕەزایەتی دژی حكومەتی ئێران لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە سەریهەڵدا، ئەویش لەدوای گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ  كە لەلایەن پۆلیسی ئیرشادی تاران دەستگیركراو دواتریش گیانیلەدەستدا.


 8ی ئەیلول لەكۆشكی باكینگهام شاژنی بەریتانیا ئەلیزابێسی دوەم لە تەمەنی 97 ساڵیدا كۆچی دواییكرد، ئەمەش دوای ئەوەی هەواڵی تێكچونی باری تەندروستی بڵاوبویەوە، لە مانگی تشرینی یەكەم كۆریای باكور موشەكێكی بالیستی بەسەر ژاپۆندا هەڵدا، موشەكەكە مەودای 4500 كیلۆمەتری بڕی پێش ئەوەی بكەوێتە ناو زەریای ئەتڵەسییەوە.


هەروەها یەكێكی تر لەو روداوانەی سەرنجی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا، مۆندیالی قەتەر 2022 بوو كە لە 18ی كانونی دوەم لە كۆتا یاریدا ئەرجەنتین بۆ سێیەمجار لە مێژوی خۆیدا مۆندیالی بەدەستهێناو لیۆنێل مێسی بە جامە زێڕینەكەوە بینرا، دوای ئەوەی لەگەڵ فەرەنسا بە سێ گۆڵی یەكسانبون و لە لێدانی یەكلاكەرەوەدا  سەركەوتنیان بەدەستهێنا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group