سامانە سروشتیەكان: نەوتەكەی بەغدا بێبەرامبەر دابەشدەكرێت

25/01/2023

نەوا-
حكومەتی عیراق كاروانێكی 60 تەنكەریی نەوتی سپی لەسەرەتای هەفتەی داهاتو دەنێرێتە هەرێمی كوردستان و بێبەرامبەر دابەشدەكرێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، پاش سەردانەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 11ی ئەم مانگە بۆ بەغدا ، حكومەتی عیراق كاروانێكی 60 تەنكەریی بەبڕی 2 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لەسەرەتای هەفتەی داهاتو دەنێرێتە هەرێمی كوردستان.
راشیگەیاندوە، وەزارەتی سامانە سروشتیەكان ئەم بڕە نەوتە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكاندا بێبەرامبەر دابەشدەكات و 30 تانكەری بۆ پارێزگای هەولێرو دهۆك و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆیەو 30 تانكەری دیكەی نەوتی سپی بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەرین دەبێت .
ئاماژەشیكردوە، چاوەڕواندەكرێت دوای هاتنی ئەو بڕە نەوتە راستەوخۆ نرخی بەهای نەوتی سپی لەبازاڕەكانی كوردستاندا روو لە دابەزین بكات و پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی خێراتر بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group