زانایان مەترسییەكی جگەرەی ئەلیكترۆنی ئاشكرا دەكەن

25/02/2023 هەمەڕەنگ

نەوا-
توێژینەوەیەك ئاشكرای كردوە، زیانێكی دیكەی جگەرەی ئەلیكترۆنی پشتڕاست كراوەتەوەو دەركەوتوە بۆ ئافرەتانی دوگیان مەترسی لەبارچونی كۆرپەلە دەكاتە دوهێندە.
زانایان هۆشدارییانداوە لەوەی بەكارهێنانی جگەرەی ئەلیكترۆنی (ڤایپ) بەدەر نییە لە زیانەكانی وەك جگەرەی ئاسایی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ و كۆمەڵێك مەترسی دروستدەكات، یەكێك لەو مەترسیانەش كە لە توێژینەوەیەكدا سەلمێنراوە ئەوەیە كە ئەو ژنانەی جگەرەی ئەلیكترۆنی بە تامی نەعناو تێكەڵەی مینسۆل دەكێشن، ئەگەری لەدەستدانی كۆرپەلەیان بە رێژەی  %227زیاترە بە بەراورد بە كەسانی دیكە.
بڵاویشكراوەتەوە، توێژەرانی ئەمریكی چاودێری 600 ژنی دوگیانیان كردوەو لەنێویاندا بەشێكیان جگەرەی ئەلیكترۆنیان لە كاتی دووگیانیدا كێشاوە بۆ ئەوەی بزانرێت نیكۆتین چۆن كاریگەری لەسەریان دروستدەكات، دوای ئەوە دەركەوتوە كە جیاوازییەكی گەورە هەیە لەنێوان ئەوانەی بەكارهێنەری جگەرەی ئەلیكترۆنین و ئەوانەش كە نایكێشن. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group