شەونم عەبدوڵڵا: لە هەڵەبجە 74 خێزان داوای منداڵی ونبوی كردوە

16/03/2023

سەرۆكی رێكخراوی منداڵە بێسەروشوێنەكانی هەڵەبجە دەڵێت، لە هەڵەبجە 74 خێزان داوای منداڵی ونبوی كردوەو لە رێكخراوەكەشیان 211 منداڵ تۆمار كراون. 
شەونم عەبدوڵڵا سەرۆكی رێكخراوی منداڵە بێسەروشوێنەكانی هەڵەبجە بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ باسی لەوەكردوە،  بەهۆی نەبونی سەنتەرێكی مایكرۆجینیەوە لە هەرێمی كوردستان، ئەو منداڵانەی كە دەگەڕێنەوە دۆسیەكانیان بە لاڕێدا دەبرێت و زۆر ورد لێكۆڵینەوەو ئەنجامیان نابێت، هەمومان بینیمان بەهۆی ئەوەی سەنتەرێكی مایكرۆجینی پێشكەوتومان نییە كەیسەكان كێشەیان بۆ دروست كردوین، هەمومان كەیسی مریەم و ئەعزەممان بینی، ئەمانە جێگای گومان بون بۆ خێزانەكان بەتایبەتی ئەوانەی منداڵیان دیار نییە، خێزانی وامان هەیە دەڵێن ئەگەر منداڵەكەم لە ئێرانەوە بگەڕێتەوەو بەپێی پشكنینی دی ئێن ئەی 100% بێت بڵێن منداڵی ئێوە یان خوشك و برای ئێوەیە نامانەوێت.
شەونم عەبدوڵڵا راشیگەیاندوە، وەك ئەو پشكنینانەی تا ئێستا كراون، ئەوەی لەڕێگەی راگەیاندنەوە دەیبیستین، هیچی باوەڕپێكراو نەبون، ناكرێت سەنتەرێك بڵێت ئەم منداڵە هی تۆیەو ئەوی دیكەیان بڵێت هیی تۆ نیە، لەڕاستیدا ئەمانە هەموو جێگای گومانن بۆ ئێمەو خۆش نین، خۆشبەختانە دەڵێن ئێستا لە هەولێر سەنتەرێك هەیە كە نازانم تا چەند راستە، دەتوانێت ئەو پشكنینانە یەكلایی بكاتەوە بەمەرجێك خواستی هەردوو خێزانەكەی لەسەر بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group