وەزارەتی ناوخۆی عیراق بۆ مانگی رەمەزان چەند رێنماییەكی دەركرد

22/03/2023 عێراق

نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی عیراق بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عیراق وێڕایی پیرۆزبایی رایگەیاندوە، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەكان و حكومەتە خۆجێیەكانی پارێزگاكان چەند بڕیارێكیان دەركردوە، لەوانە:-
1- بە توندی قەدەغەیە رۆژو بە شێوەیەكی ئاشكرا بشكێنرێت و هەروەها سەرپێچیكار بەرپرسیارێتی یاسایی لە ئەستۆدایە.
2- داخستنی سەرجەم فرۆشگاكانی خواردنەوە كحولیەكان لە مانگی رەمەزاندا، بە پێچەوانەوە سەرپێچیكار بەرپرسیار دەبێت.
3- هەموو چێشتخانەو قاوەخانەو ئەو دوكانانەی خواردن پێشكەش دەكەن كە رەزامەندییان لەسەر نەدراوە لە كاتی رۆژوگرتن تا كاتی ئیفتار دادەخرێن.
4- پێشێلكاری كردن لەو بڕگانەی لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی پێكراوە بەرپرسیارێتی یاسایی دەكەوێتە ئەستۆ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group