"دەرفەتێكی زۆر باش بۆ هەرێم و بەغدا هاتۆتە ئاراوە"

30/03/2023

نەوا-
وەزیری پێشوی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەو كێشەیەی لەبارەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە رویداوە، دەرفەتێكی زۆر باشە بۆئەوەی هەرێمی كوردستان و بەغدا بگەنە رێككەوتن.
شیروان حەیدەری وەزیری پێشوی دادی هەرێم بە سایتی فەرمی پارتی راگەیاندوە، ئەو بڕیارەی لەبارەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە لە پاریس دراوە، راستە كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستان لە روی ئابورییەوە هەیە، بۆیە پێویستە هەوڵ بدرێت كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە چارەسەر بكرێن، چونكە ئەمە دەرفەتێكە بۆئەوەی هەرێمی كوردستان و بەغدا ئەو كێشانەی پەیوەستن بە نەوتەوە چارەسەر بكەن كە لە بەرژەوەندی هەرێم و بەغدادا بێت، چونكە حكومەتی عیراقیش پێویستی بە هەرێمی كوردستان هەیە.
حەیدەری وتوشیەتی، بڕیار دراوە كێشەی نەوت لە نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بكرێت، بەپێی میكانیزمێكی نوێ كە لە بەرژەوەندیی هەردوولادا بێت، بۆیە حكومەتی عیراق ئامادەیی دەربڕیوە كە ئەو كێشەیە لەگەڵ هەرێمی كوردستان چارەسەر بكات، لەبەرئەوەی وەزارەتی نەوتی عیراقیش لە بەیاننامەكەی خۆیدا نەرمی نواندوە بۆئەوەی ئەو كێشەیەی هەیە چارەسەر بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group