روداوە مێژوییەكانی ئەمڕۆ

09/04/2023 هەمەڕەنگ

نەوا-
لەڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا كۆمەڵێك روداوی مێژویی رویانداوە كە بونەتە مانشێتی هەواڵ و بابەتی رۆژ لە سەرانسەری جیهاندا، بەشێك لەو روداوانە ئامانەی خوارەوەن:-
- لە ساڵی 1413 هێنری پێنجەم وەك پاشای ئینگلتەرا هەڵبژێردرا.
- لە ساڵی 1865 و لەشاری ئەپۆماتۆكس لە ویلایەتی ڤێرجینیا، رۆبەرت ئی لی 28 هەزار سەربازی كۆنفیدڕاڵی خۆی رادەستی جەنەڕاڵ یونیون یولیس ئێس گرانت كردو  ئەمەش بەشێوەیەكی كاریگەر كۆتایی بە شەڕی ناوخۆی ئەمریكا هێنا.
- لە ساڵی 1866 كۆنگرێسی ئەمریكا یاسای مافە مەدەنییەكانی ئەو ساڵەی پەسەند كرد كە ماف و ئیمتیازاتی رەگەزنامەی ئەمریكی بە ئەمریكییە ئەفریقییەكان بەخشی و بنەمای هەمواركردنی 14هەمینی پێكهێنا.
- لەساڵی 1940 ئەڵمانیا هێرشی كردە سەر نەرویج و دانیمارك.
- لە ساڵی 1947 گەردەلولێك بەلایەنی كەمەوە 12 شارۆچكەی ویلایەتی تەكساس و ئۆكلاهۆماو كانزاسدای گرتەوەو بەوهۆیەشەوە 169 كەس گیانلەدەستدا. 
- لە ساڵی 1976 ئەمریكاو یەكێتی سۆڤیەت لەسەر قەبارەی تاقیكردنەوە ئەتۆمییەكان بۆ بەكارهێنانی ئاشتیانە رێككەوتن.
- لە ساڵی 2003 عیراقییەكان بە هاوكاری ئەمریكییەكان پەیكەرێكی سەدام حسێنیان لە گۆڕەپانی فیردەوسی بەغدا بە بەرزی 6 مەتر روخاند.
- لە ساڵی 2007 مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆك كۆماری ئەوكاتەی ئێران رایگەیاند كە وڵاتەكەی دەتوانێت سوتەمەنی ئەتۆمی لەسەر ئاستی پیشەسازی بەرهەم بهێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group