بەكارهێنانی عەدەسەی چاو هۆكارە بۆ توشبون بە شێرپەنجە

14/05/2023 هەمەڕەنگ

نەوا-
بەپێی هەواڵێكی سایتی گاردیەن، توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایكردوە زۆرێك لە عەدەسەكانی چاو لە ئەمریكا لە مادەی كیمیایی ژەهراوی دروستكراون كە هۆكارن بۆ توشبون بە شێرپەنجە.
ئاماژە بەوەشدراوە، زۆرینەی عەدەسەی نەرمی چاو لە وڵاتی ئەمریكا تاڕادەیەكی زۆر لە ماددە كیمیاییە هەمیشەییەكان پێكهاتون كە ژەهراوین و هۆكارن بۆ توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە، توێژەران 18 جۆری بەناوبانگی عەدەسەی چاویان تاقیكردۆتەوەو ئاستی فلۆرینی ئۆرگانیكی لە هەریەكەیاندا دۆزراوەتەوە.
جێی ئاماژەیە، پۆلیفلۆرۆئەلكیل ئەو مادەیەیە كە لە عەدەسەكانی چاودا بونی هەیەو ئاماژەیە بۆ پۆلێك كە لە 14 هەزار مادەی كیمیایی پێكهاتوە، مادەكە بەشێوەیەكی گشتی لە بەرهەمە بەكاربەرەكاندا بەكاردەهێنرێن بۆئەوەی بەرگریان لە ئاو و گەرمی هەبێت، هەروەها لە كۆمەڵێك كەرەستەی ناوماڵدا بەكاردەهێنرێن لەوانە جلوبەرگ و چەسپ و وایەر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group