ئەمڕۆ رۆژی جیهانی ونبوانە

25/05/2023

نەوا-
ئەمڕۆ رۆژی جیهانی ونبوانەو لە كوردستان بەهۆی تاوانەكانی رژێمی پێشوی عیراق سەدان منداڵی ونبو هەن، تەنها لە پارێزگای هەڵەبجە چەندین خێزان چاوەڕێی یەكلاكردنەوەی چارەنوسی دەیان منداڵی ونبویانن.
شەونم عەبدوڵڵا سەرۆكی كۆمەڵەی منداڵە ونبوەكانی هەڵەبجە بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندوە، 74 خێزان لە كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە، 211 منداڵیان لێ ونبوە، هاوكات 7 منداڵ لە وڵاتی ئێرانەوە پەیوەندییان پێوەكردون و دەڵێن، خەڵكی هەڵەبجەین و منداڵی ونبوی رۆژی كیمیابارانی هەڵەبجەن.
راشیگەیاندوە، حكومەتی عیراق میراتگری حكومەتی پێشوە، بۆیە بە ئەركی ئەم حكومەتەی زانی قەرەبوی مادی و مەعنەوی هەڵەبجەییەكان بكاتەوەو تا ئێستا هیچ هەنگاوێك نەنراوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group