نەوا-
تانجو بیلگیچ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا سەركۆنەی حكومەتی سوریای كرد لەبەرامبەر تەقەكردن لە بەلەمێكی ماسیگرتنی توركیا.
تانجو بیلگیچ رایگەیاند، بەلەمێكی ماسیگرتن كە لە بەندەری كاراتاش لە ئاداناوە بەرەو ئاوە نێودەوڵەتییەكان بەڕێكەوتبو، لەلایەن دوو كەشتی سەر بە هێزەكانی رژێمی سوریاوە تەقەی لێكراوەو لە ئەنجامدا دوو ماسیگر بە سوكی بریندار بون.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا راشیگەیاندوە: بەدواداچون بۆ روداوەكە دەكەن و لێكۆڵینەوەكان لەبارەی روداوەكەوە دەستپێكردوە.