لە بەسرە بەدەیان تۆن كبریت دەستیبەسەردا گیرا

05/06/2023 عێراق

نەوا-
وەزارەتی ژینگەی عیراق بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری ئاسایشی نیشمانی دەستیانگرت بەسەر بڕێكی زۆری مادەی كبریتدا لە پارێزگای بەسرە.
بە سەرپەرشتی نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عیراق و بە هاوكاری تیمێكی وەزارەتەكەی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی و پۆلیسی ژینگە هەڵیانكوتاوەتە سەر یەكێك لە كێڵگە كشتوكاڵییەكانی ئوم قەسر لە پارێزگای بەسرە.
لە راگەیەنراوێكی وەزارەتەكەدا هاتوە، لەپاش گەیشتنی زانیاری لەسەر هەڵگرتنی بڕێكی زۆری مادەی كبریت كە سوتێنەرێكی خێرایە دەستی بەسەردا گیرا كە بە دەیان تۆن مەزەندە دەكرێت.
راشگەیەنراوە كە هۆكاری دەستبەسەردا گرتنەكە هەڵگرتنی كبریتەكە بوە بەشێوەیەك كە زیانی هەبوەو پێوەرە ژینگەییەكانی نەپارستوە، هەروەها مەترسی بوە لەسەر سەلامەتی و مەرجەكانی بەرگری شارستاتی پەیڕەو نەكردوە. 
رونیشكراوەتەوە، خاوەن كێڵگەكە ئەو كبریتەی عەمبار كردوە كە لە بەرهەمی نەوت دەستیكەوتوەو ویستویەتی لە بازاڕەكاندا ساغی بكاتەوە، گوێی نەداوە بەو چاودێریە توندەی لەسەر بازاڕەكان دانراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group