هەوادارێك بە پاسكیل شوێنی مێسی دەكەوێت

12/06/2023 وەرزش

نەوا- 
ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند، هەوادارێك بۆ گەیشتن بە لیۆنێل مێسی دوای چەند كاتژمێرێك لە چاوەڕوانی و مانەوەی لە هۆتێلێكی گرانبەها دەتوانێت وێنەیەكی سێڵفی لەگەڵدا بگرێت.
فرانس پرێس باسی لەوەشكردوە، لیو یوهانگی تەمەن 26 ساڵ  خەڵكی پارێزگای لیاونینگە لە باكوری رۆژهەڵاتی چین 10 ساڵ لەمەوبەر عاشقی براوەی مۆندیال بوە، دوای ئەوەی دەزانێت كە لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی لە پایتەختی چینە بۆ یارییەك بەرامبەر ئوسترالیا، پەیوەندی بەو هاندەرانەوە كرد كە لە دەرەوەی هۆتێلی پێكهاتەی ئەرجەنتین چاوەڕێی بون، بەڵام نەیتوانی بچێتە  ژورەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لیو بێهیوا بو چونكە زیاتر لە 280 دۆلاری خەرج كردو لە هۆتێلێكی گرانبەهادا مابۆوە بۆ ئەوەی بگات بە مێسی، بەڵام بەهۆی ئامادەبونی توندی ئەمنیەوە هەوڵەكەی پوچەڵ بۆوە، دواجار لە رۆژی 11-6 كاتێك بینی تیمەكە لە رێگای مەشق و راهێنانەكاندا لە هۆتێلەكەدا دێنە دەرەوە، لیو بە پاسكیلەكەی شوێنیان دەكەوێت و لەكاتی وەستانی پاسەكەدا دەتوانێت وێنەیەكی سێڵفی لەگەڵ مێسیدا بگرێت و بگات بە ئامانجەكەی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group