كریستیانۆ رۆناڵدۆ نزیكەی 800 رۆژە پاڵەوانێتی بەدەست نەهێناوە

19/07/2023 وەرزش

نەوا-
ماڵپەڕی سكای نیوز بڵاویكردۆتەوە، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی بۆ یەكەمجار لە ژیانی وەرزشیدا بە ئەزمونێكی ناوازەدا تێدەپەڕێت و سەركردایەتی یانەی ئەلنەسری سعودیە دەكات چاوەڕێی بەدەستهێنانی یەكەم نازناوی خۆی دەكات.
باس لەوەشكراوە، كریستیانۆ رۆناڵدۆ سەركردایەتی یانەی ئەلنەسری سعودیە دەكات لە پاڵەوانێتی یانەی عەرەبی (جامی شا سەلمان) و بەدوای یەكەم نازناوی خۆیدا دەگەڕێت لە دوای بردنەوەی جامی ئیتاڵیا لەگەڵ یۆڤانتۆس لەساڵی 2021دا، واتە رۆناڵدۆ نزیكەی 800 رۆژە هیچ پاڵەواتێتییەكی بەدەستنەهێَناوەو بەوپێیەی وەرزو نیوێك لە ئینگلتەرا لەگەڵ مانچستەر یونایتد هیچ نازناوێكی وەرنەگرتوە.
ئاماژەشكراوە، وەرزی رابردو كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ ئەلنەسر هیچ پاڵەوانێتییەكی بەدەست نەهێناو سەرەڕای ئەوەی تیمەكەی ركابەریی بۆ سەرجەم نازناوە ناوخۆییەكان كرد، بەڵام لە كۆتاییدا بە دۆڕان كۆتایی هات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group