توێژینەوە.. گەرمای تەمموز نیشانەی خراپتربونی گۆڕانی كەشوهەوایە

25/07/2023 هەمەڕەنگ

نەوا-
بەپێی شیكارییەكی نوێی ماڵپەڕی جیهانی كەشوهەوا، پلەی گەرمی بەرزی تۆماركراو لە سەرانسەری جیهاندا لە مانگی تەمموز نیشانەی گۆڕانی كەشوهەوایە بەرەو خراپتربون.
لە توێژینەوەیەكدا باس لەوەكراوە، شەپۆلەكانی گەرما كە لە ئێستادا ئەمریكاو ئەوروپاو ئاسیای گرتۆتەوەو گۆڕان لە كەشوهەوادا دروستبوە، ئەوەش دەبێتە هۆی مردن و وێرانكاری بۆ گەلان لە سەرانسەری نیوەگۆی باكوردا، زانایانی توێژینەوەكە دەڵێن ئەگەر گۆڕانی كەشوهەوا بەهۆی مرۆڤەوە نەبوایە ئەم روداوانەی پلەی گەرمی زۆر دەگمەن دەبون، جیهان بەمشێوەی ئێستا نەبوایە بەشێوەیەكی بەرچاو فێنكتر دەبو.
ئاماژە بەوەشدراوە، توێژەران هەوڵیاندا هەڵسەنگاندن بۆ رادەی گۆڕانی كەشوهەوا بكەن كە بەهۆی مرۆڤەوە دروست دەبێت و چۆن خزمەت بە گۆڕینی ئەگەر و چڕی هەستكردن بە گەرمای زۆر بكەن لە سەرانسەری جیهاندا.
جێی ئاماژەیە، مانگی تەمموزی ساڵی 2023 یەكێك بوە لە گەرمترین مانگە تۆماركراوەكان لە ئەمریكا، مەكسیك، باشوری ئەوروپا و چین كە بەهۆی گۆڕان لە كەشوهەوادا پلەكانی گەرما بەرزبونەتەوە.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group