سامان بەرزنجی: هیچ توشبوویەكی كۆلێرا گیانی لەدەستنەداوە

18/09/2023

نەوا - 
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ژمارەی توشبووانی كۆلێرا لە هەرێم گەیشتوونەتە 30 كەس و هیچ توشبوویەكیش گیانی لەدەستنەداوە.
سامان بەرزنجی بە رۆژنامەنوسانی وت، بە گوێرەی دوایین ئامارەكان تاوەكو ئەمڕۆ 30 حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی كۆلێرا لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون. 
ئاماژەی بەوەشداوە، ببە خۆشحاڵییەوە هیچ حاڵەتێكی مردن تۆمار نەكراوە، داوا لە هاوڵاتیان دەكەن ئەگەر تووشی سكچوون بوون و زانییان پێویستییان بە چارەسەری پزیشكی هەیە، بە زووترین كات سەردانی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان بكەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری.
وەزیری تەندروستی رونیشیكردووەتەوە، 20%ی ئەو حاڵەتانەی سكچوون كە لە نەخۆشخانەكان تۆمار دەكرێن رەوانەی پشكنینی كۆلێرای دەكەن، ئەو ژمارەی لەبارەی توشبوون بە كۆلێرا رادەگەیەندرێت لە چوارچێوەی ئەو 20%یە و ژمارەیەكی زیاتری كۆلێرا لەنێو كۆمەڵگەدا هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group