ڤیان سەبری: ناردنی پارەكەی بەغدا لە تموحی ئێمەدا نەبو

18/09/2023

نەوا-
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپەرلەمانی عیراق وتی، ناردنی 2 ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان لە چاوەڕوانی ئێمەدا نەبوو بەڵام هەنگاوێكی باشە.
ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی رایگەیاندوە: سەردانی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و شاندی یاوەری بۆ بەغداو ئەنجامدانی كۆبونەوە لەگەڵ حكومەت و لایەنەكان گرنگی زۆری هەبو، هەوڵێكی جدی بو بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداو ئەنجامی باشیشی هەبو كە حكومەتی عیراق بڕیاریدا 2 ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.
وتیشی: بەرپرسانی حكومەتی عیراق لەكۆبونەوەكانی شاندی هەرێمی كوردستان هاوڕابون و جەختیشیان لەسەر ئەوەكردەوە پێویستە موچەی فەرمانبەران تێكەڵی پرسە سیاسیەكان نەكرێت و لایەنە سیاسیەكانیش پێشوازیان لەچارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كردوە، بۆیە ناردنی دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە هەر چەندە لە تموحی ئێمەدا نەبو، بەڵام دەستپێشخەریەكی باشە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group