نەوا -
موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، بەهۆی هەوڵەكانی حكومەتەوە گرفتی دۆلار روو لە چارەسەری كۆتاییە، بەڵام پێویستی بە هەندێك كات هەیە.
موعین كازمی ئاماژەی بەوەداوە، جوڵەیەكی حكومی رانەگەیەندراو هەیە لەپێناو كۆتاییهێنان بە گرفتی دۆلار و بەرزی نرخی ئاڵوگۆڕ لە بازاڕدا بە جیاوازییەكی زۆر لەگەڵ نرخی فەرمی، ئەو قەیرانە لە ماوەی داهاتوودا چارەسەری كۆتایی بەخۆیەوە دەبینێت.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، رێوشوێنەكان هەنگاوی باشیان بڕیوە بەڵام ئەمە پێویستی بە هەندێك كات هەیە، دەسەڵاتی نەختینە لە دەوڵەتی عیراق كاری لەسەردەكات، ئەنجامی بەرجەستەش لەم دۆسیەیەدا هەیە.
لەماوەی رابردودا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عیراق بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەڵام لە چەند رۆژی رابردودا رووی لەدابەزین كردەوە و لە ئێستاشدا نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 153 هەزار و 150 دینارە.