لە تەقینەوەكەی قەرەباخ 20 كەس گیانیان لەدەستداوە و 290ی دیكە بریندارن

26/09/2023 جیهان

نەوا - 
بەپێی كۆتا ئاماری تەقینەوەی هەرێمی ناگۆرنی لە قەرەباخ، 20 كەس گیانیان لەدەستداوە و 290 كەسی دیكە بریندار بوون.
سەرچاەكانی هەواڵی ئەرمینیا بڵاویان كردووەتەوە، بەهۆی تەقینەوەی كۆگای سوتەمەنی لە هەرێمی ناگۆرنی 20 كەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها لانیكەم 290 كەسی دیكە بریندار بوون.
ئەوەش هاتووە، نەخۆشخانەكانی هەرێمەكە توانای وەرگرتنی ئەو هەموو بریندارەیان نییە، بۆیە بە فڕۆكە زۆرینەیان گواستراونەتەوە بۆ ناوچەكانی دیكە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
تەقینەوەكە لەكاتێكدایە، هەزارەها دانیشووی ناوچە شاخاوییەكانی ناگۆرنی ناوچەكانیان جێهێشتووە، ئەوەش دوای دۆڕانی هێزی جیابووەوەكان لە قەرەباخ لەسەر دەستی سوپای ئازەربایجان، ئەوەش لە پرۆسەیەكی سەربازی خێرادا كە هەفتەی رابردوو ئەنجامدرا.
بەپێی كۆتا ئامارەكان، تاوەكو بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 13 هەزار و 350 كەس لە هەرێمی ناگۆرنی بەرەو ئەرمینیا هەڵاتوون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group