نەوا-
مێهدی زیغمی سەرۆكی رێكخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران دەڵێت كە وڵاتەكەی ئاواتەخوازە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عیراق بە بەهای ساڵانەی 40 ملیار دۆلار بەدەستبهێنێت.
مێهدی زیغمی لە میانی دوهەمین كۆڕبەندی بازرگانی هاوبەشی ئێران و عیراق لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، ئاستی پەیوەندییە بازرگانی و ئابورییەكانی نێوان ئێران و عیراق لە ساڵانی رابردودا بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردوەو لە درێژخایەندا دەتوانرێت قەبارەی بازرگانی 30 بۆ 40 ملیار دۆلار پێشبینی بكرێت، وەزارەتی پیشەسازی ئێران تا ساڵی 2035 پشتیوانی هەمەلایەنە بۆ پەرەپێدانی كێڵگە پیشەسازییەكان لە عیراق دەكات.
ئاماژەی بەوەشداوە، گرنگترین تەوەری كۆمیتەی هاوبەشی بازرگانی ئێران و عیراق بریتییە لە پێداچونەوە بە پلان و ژێرخانی گەشەپێدانی بازرگانی، لیژنە هاوبەشەكە باسی لە لابردنی گەمارۆ و سنورداركردنی بازرگانی نێوان هەردو وڵات كردوەو پرسی خزمەتگوزاری لۆجستی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ گەیشتن بە 20 ملیار دۆلار لە بازرگانیدا تاوتوێكراوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەكان، ژمارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و ئێران لە ماوەی ساڵی 2022 گەیشتۆتە نزیكەی 11 ملیار دۆلار.