قائیمقامیەتی سلێمانی شوێنێكی تایبەت بە گەنجان دادەخات

26/09/2023

نەوا-
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی كردنەوەی خول و هەبونی كەسانی خوار تەمەنی یاسایی شوێنێكی تایبەت بە بلیاردو سنۆكەر داخست.
بەپێی راگەیەنراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت شوێنێكی تایبەت بە بلیاردو سنۆكەری داخستوە ئەویش بەهۆی كردنەوەی خول لەو شوێنەدا و هەبونی كەسانی خوار تەمەنی یاسایی، بەپێی رێنماییەكانی كاركردن رێگە نادرێت كەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ سەردانی سەنتەرەكانی یاری بلیارد بكەن و لەهەمان كاتدا رێگەنادرێت بەبێ مۆڵەت خولی یاریكردن بكرێتەوە.
باس لەوەشكراوە، ئەو شوێنە ئاگادار كراوەتەوە لە دوبارەنەبونەوەی ئەو سەرپێچییانە و بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی رێكارە یاساییەكان لەگەڵ خاوەنەكەی دەگیرێتەبەر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group