سەرچاوەیەك: هیچ ئاسۆیەك بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم دیار نییە

28/09/2023

نەوا - 
سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرای كرد، تاوەكو ئێستا هیچ ئاسۆیەك بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی توركیاوە دیار نییە.
سەرچاوەیەكی حكومەتی عیراق وتویەتی، ئاسۆی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهان هێشتا ئاڵۆزە و پرسی قەرەبوكردنەوەی دارایی لە نێوان هەردو وڵاتدا بەمزوانە ئەنجام نادرێت.
رونیشیكردووەتەوە، بابەتەكە پەیوەندی بە لۆجستییكەوە نییە بەڵكو پەیوەندی بە پابەندبونی داراییەوە هەیە، توركیا ناتوانێت بەپێی حوكمی دادگا قەرەبوی عیراق بكاتەوە، ئەوەش بابەتەكەی ئاڵۆز كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group