نەوا-
حكومەتی عیراقی بڕی 200 ملیار دیناری دیكەی خستە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم و بەوەش بڕی 700 ملیار دینار وەك بەشی یەكەمی قەرز لەلایەن بەغداوە گەیشتۆتە هەرێمی كوردستان.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، بانكی بازرگانی عیراق (TBI) لەپاش ناردنی 500 ملیار دینار بە هاوبەشی لەلایەن هەردوو بانكی رافیدەین و رەشید، ئەو 200 ملیار دینارەی كە مابو وەك مانگی یەكەمی ئەو قەرزەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كە بڕیاری لەسەر دابو گەیشتە هەرێمی كوردستان، بەمەش 700 ملیار دینار لە رێگەی سێ بانكەوە رەوانە كراوە.
لەوبارەیەشەوە عەلی حەمە ساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، عیراق 700 ملیار دیناری ناردوە بۆ تەواوكردنی موچە، 220 ملیار دینار پێویستە لە داهاتی ناوخۆ.
عەلی حەمە ساڵح وتوشیەتی: زۆنی زەردو سەوز ئەو بڕە پارەیە تەرخان ناكەن و دابەشكردن درێژدەكەنەوە.