روبەڕوبونەوەی مەترسییەكانی لافاو لەسلێمانی تاوتوێ دەكرێت

01/10/2023

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان، وۆركشۆپێكی تایبەتی بە خۆئامادەكردن بۆ روبەڕوبونەوەی مەترسییەكانی لافاو بەشێوازێكی سەلامەتی بەڕێوەبرد.
‎بەگوێرەی راگەیەنراوێكی پارێزگای سلێمانی، لە رۆژانی رابردوداو بە ئامادەبونی بابا رەسوڵ غەفور بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لەپارێزگای سلێمانی لە هۆڵی كۆبونەوەكانی دیوانی پارێزگا، وۆركشۆپێك تایبەت بەخۆئامادەكردن بۆ روبەڕوبونەوەی مەترسییەكانی لافاو بەشێوازێكی سەلامەت ئەنجامدرا.
‎هەروەها هاتوە كە لە وۆركشۆپەكەدا باس لە پلانەكان و چەندین خاڵی گرنگ تایبەت بە چۆنێتی خۆئامادەكردن بۆ كارەساتی لافاو خرانەڕو، باسیش لەو كەلوپەلە گرنگانە كرا كە پێویستن بۆ سەلامەتی تیم و رزگاركردنی گیانی هاووڵاتیان، هەروەها ئاماژە بە چەندین رێگاچارەش كرا، بۆ هەڵبژاردنی رێگاكان بەگوێرەی مەترسی كارەساتەكە. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group