توركیا: بۆری نەوت ئامادەیە بۆ دەستكردنەوە بە هەناردە

02/10/2023

نەوا - 
ئاڵپ ئارسلان وەزیری وزەی توركیا ئاشكرای كرد، لەئەمڕۆوە هێڵی گواستنەوەی نەوت بۆ بەندەری جەیهان ئامادە دەبێت و لەم هەفتەیە كار بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردە دەكەن.
ئاڵپ ئارسلان لە كۆنفرانسی نەوتی ئەبوزەبی باسی لەوەكرد، زیاتر لە 40 ساڵە رۆژانە نزیكەی نیو ملیۆن بەرمیل نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كراوە، ئێستاش بۆرییەكە بۆ هەناردەكردنەوە ئامادەیە و لەم هەفتەیەدا كار بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت دەكەن.
هێمای بۆ ئەوەشكردووە، دوای دەستپێكردنەوەی هەناردەكردن رۆژانە نیو ملیۆن بەرمیل لە رێگەی هێڵی نەوتی عیراق و توركیا هەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكرێت.
دوای ئەوەی عیراق لە دادگای نێودەوڵەتی پاریس سكاڵایەكی تایبەت بە هەنادرەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە توركیا بردەوە و ئەنقەرە ناچار بەوە كرا یەك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار قەرەبووی عیراق بكاتەوە، هەناردەی نەوتی هەرێم راگیرا و تاوەكو ئێستا دەستی پێنەكردووەتەوە و گفتوگۆكان بەردەوامن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group