خوێندكارێك لە دهۆك دەستدڕێژی گولـلەی لە هاوڕێیەكی خۆی كرد و كوشتی

28/11/2023

نەوا - 
خوێندكارێك لە قوتابخانەیەكی دهۆك دەستدڕێژی گولـلەی لە هاوڕێیەكی خۆی كرد و كوشتی و پۆلیسی دهۆكیش ئاشكرای كردووە، تۆمەتبارەكە دەستگیر كراوە.
پۆلیسی دهۆك لە بارەی روداوەكەوە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە پۆلیسی سێمێل لە روداوێكی كوشتن ئاگادار كرانەوە، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس دەركەوت كە قوتابییەك بە دەمانچە هاوڕێیەكی خۆی لەناو خوێندنگەكەیدا كوشتووە.
ئاماژە بەوەشدراوە، تاوانبار و تاوانلێكراویش هەردوكیان لەداكیبووی ساڵی 2007ن، تۆمەتبار لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیر كراوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.
بەپێی زانیارییەكانی پۆلیسی دهۆك، هەردوو قوتابییەكە هاوڕێی یەكدی بون و لە پۆلی 11ی ناوەندی بوون، قوربانییەكە ناوی مستەفا فەهمییە و تەمەنی 16 ساڵە، تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەریی كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group