بڕیارە 500 ملیاری موچە بگاتە هەرێمی كوردستان

11/12/2023

نەوا-
رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ 11-12 بەغدا 500 ملیار دینار بنێرێت و بگاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.
رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵ 24 رایگەیاند: دەبو لە 25ی مانگەوە بەغدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بناردایە، بەڵام ئێستا رایانگەیاندوە كە فەرمانی ناردنیان كردوە، ئێمە نازانین بەغدا چی لە ئێمە دەوێت ئەوەی ئەوان داوایانكردوە هەرێم رادەستی كردون.
رێباز حەملان وتیشی: بەغدا بڕی 6 دۆلاری بۆ كۆمپانیاكانی دەرهێنانی نەوت لە هەرێم داناوەو رەچاوی باری جیۆلۆجی هەرێمی كوردستانی نەكردوە، چونكە دەرهێنانی نەوت لە ناوچەیەكی شاخاوی وەك هەرێمی كوردستان زۆر جیاوازە لە دەرهێنانی نەوت لە بیابانێكدا لە باشوری عیراق، كۆبونەوەیەك لەگەڵ كۆمپانیاكانی نەوت لەهەرێم كراوە ئەوان بەهیچ شێوەیەك بەو نرخە رازی نین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group