سزادانی مامۆستایان و هەڕەشەكان بایكۆتیان لە هەندێك ناوچە لاوازكردوە

08/02/2024

نەوا-
مانگێك دەبێت ساڵنامەی خوێندن لە بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكانی پەروەردەی سلێمانی و هەڵەبجە بڵاوكراوەتەوە، بەڵام هێشتا خوێندن بەتەواوەتی لە سنوری ئەو دو پارێزگایە و ئیدارەكانیان دەستی پێنەكردوەتەوە، ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیش دەڵێت، سزادانی مامۆستایان و هەڕەشەكان بایكۆتیان لە هەندێك ناوچە لاوازكردوە.
لەوكاتەی وەرزی یەكەمی خوێندن لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك كۆتایی دەهات، بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەكانی پەروەردەكانی سلێمانی و هەڵەبجە ساڵنامەی وەرزی یەكەمی خوێندنیان بڵاوكردەوە.
بەهۆی بایكۆتكردنی ناوەندەكانی خوێندنەوە، لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجەوە قوتابخانەكان لەو دو پارێزگایە نەكرانەوە كە بە ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕینیشەوە نزیكەی 720 هەزار قوتابییان تێدایە.
ماوەی دو هەفتە دەبێت لە بەشێك لە پەروەردەكانی ئەو دو پارێزگایە قوتابخانەكان كراونەتەوە، گەڕانەوەی مامۆستایانیش بۆ قوتابخانەكان بە بەراورد بە سەرەتای دەستپێكی ئەم وەرزە لەو سنورانە زیادبووە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group