بڕیارێكی توند بۆ ئەو ئەندامانە دەركرا كەئامادەی دانیشتنی پەرلەمانی عیراق نەبون

پێش 3 هەفتە عێراق

نەوا-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبۆوەو داوایكرد موچەی ئەو پەرلەمانتارانە ببڕێت كە لە دانیشتنەكەدا ئامادە نەبون.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەدوای كۆبونەوەو تاوتوێكردنی ئەو بڕگانەی لە كارنامەدا بون، موحسین مەندەلاوی كە سەرۆكایەتی كۆبونەوەكەی كردوە دانیشتنەكەی بۆ رۆژی سێشەممە 13-2 دواخستوە.
ئاماژەشكراوە كە لە كۆبونەوەكەدا مەندەلاوی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی راسپاردوە ناوی ئەو پەرلەمانتارانە بڵاوبكاتەوە كە ئامادەی دانیشتنەكە نەبون بەبێ هۆكارو داواشی لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی پەرلەمان كردوە بڕی یەك ملیۆن دینار لە موچەكانیان ببڕێت بەهۆی ئامادەنەبونیان.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە كە لە كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەراندا چەند پرۆژەیەك خوێندنەوەیان بۆ كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group