زانایانی كۆریای باشور جۆرێكی نوێی خۆراكیان داهێناوە كە تێكەڵەیەكە لەنێوان برنج و شانەكانی گۆشتی سوردا بەتایبەت گۆشتی ئاژەڵ لە جۆری مانگا.
زانایانی كۆریای باشور تەئكیدیان كردۆتەوە كە ئەو خۆراكە چارەسەرە بۆ قەیرانی خۆراك لەجیهانداو هاوكارییەكی زۆریش دەكات لە پێشخستنی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا.
ژمارەیەك توێژەر لە زانكۆی یونسی لە سیئۆل برنجێكی نوێیان چاندوە كە لە پێكهاتەكەیدا شانەی ماسولكەیی و چەوریی ئاژەڵیی تیادا بوە، لە دەرەنجامدا جۆرە برنجێكی لێدەچوە كە رەنگی پەمەیی بوە، توێژەكان پێیانوابوە كە ئەم جۆرە برنجە شوێنگەرەوەی گۆشتەو زیاتر خزمەتی ژینگە دەكات، چونكە رێژەی كاربۆن تیایدا كەمە.
هەروەها باسلەوەشكراوە، برنجەكە رێژەیەكی زۆر بەرزی لە بەها خۆراكییەكان تیادایەو شانە ئاژەڵییەكان هۆكاربون بۆ بەهێزكردنی بەها خۆراكییەكانی ناو برنجەكە.