ئونروا: رێگەمان پێنادرێت هاوكاری مرۆیی بگەیەنینە غەزە

03/04/2024 جیهان

نەوا-
ئاژانسی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ بەهاناوەچون و كارپێكردنی پەنابەرانی فەڵەستین (ئونروا) رایگەیاند، ڕێگەیان پێنادرێت هاوكاری مرۆیی بگەیەننە باكوری غەزە.
ئاژانسەكە راگەیەنراوێكی بڵاویكردەوەو تیایدا ئاماژەی بەوەكردوە: ئیسرائیل بەردەوامە لەڕێگریكردن لەتیمەكانیان بۆئەوەی یارمەتی مرۆیی و خۆراك بگەیەننە دانیشتوانی باكوری كەرتی غەزە كە بەدەست برسێتیەوە دەناڵێنن، لەسەرەتای دەستپێكردنی شەڕی غەزەشەوە تائێستا 176 كارمەندیان بەهۆی هێرشەكانەوە كوژراون.
ماوەی چەند مانگێكە سوپای ئیسرائیل رێگە بە تیمەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان و ئاژانسە نێودەوڵەتییەكان نادات یارمەتی مرۆیی و خۆراك بگەیەننە دانیشتوانی باكوری كەرتی غەزە، پێشتریش فیلیپ لازارانی كۆمیساری گشتی ئونروا رەخنەی لە سیاسەتی ئیسرائیل گرت لە بەرامبەر ئەوەی رێگا بەتیمەكانیان نادات هاوكاری مرۆیی و خۆراك بگەیەننە كەرتی غەزە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group