ئیمارات ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە هەوری بە باران كردبێت

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
دوای ئەو لافاوە مێژوییەی شاری دوبەی گرتەوە، سەنتەری نیشتمانی كەشناسی ئیمارات ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە لەلایەن ئیماراتەوە هەور بە باراناوی كرابێت و بوبێتە هۆكاری لافاوی ئەم چەند رۆژەی وڵاتەكە.
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، لافاوێكی مێژویی ئیماراتی یەكگرتوی عەرەبی گرتەوەو بارانبارینی پێوانەیی كە زیاتر لە 10 سانتیمەتر لە فڕۆكەخانەی دوبەی و 25 سانتیمەتر لە شوێنەكانی دیكە باریوە، ئەمە وایكردوە هەندێك كەس لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە پێشبینی ئەوە بكەن كە بەهۆی بە باراناوی كردنی هەورەكانەوە لافاوەكە رویداوە، بەڵام سەنتەری نیشتمانی كەشناسی ئیمارات لە بەیاننامەیەكدا ئەو دەنگۆیانەی رەتكردۆتەوە.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاماژەی بەوەكردوە، پێشتر كەشناسی دوبەی پێشبینی بارانبارینی بەخوڕی لە ئیمارات كردوەو بەرپرسانی وڵاتەكەش رەتیانكردەوە كە بەشدارییان لە بارانبارینی دەستكرد دا كردبێت، جێگری بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری نیشتمانی ئیمارات رایگەیاندوە كە سەلامەتی خەڵك و فڕۆكەوان زۆر بە جددی وەردەگرن و لەكاتی روداوە توندەكانی كەشوهەوادا ئۆپەراسیۆنی بە بارانكردنی هەور ئەنجام نادەن.
ئیمارات لە دەیەكانی رابردوەوە هەورەكان بە باران دەكات، ئەوەش لەڕێگەی پرۆسەیەك كە بە فڕۆكە (یۆدایدی زیو) لە ناو هەورەكاندا بڵاودەكەنەوە بە مەبەستی دروستبونی باران، ئەم كارەش بۆیە ئەنجامدەدرێت بۆ یارمەتیدانی بارانبارینە لە بیابانی وشكدا.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group