سەرۆكی دادگای فیدراڵی وەڵامی پرسیاری سێ موچەكەی فەرمانبەران دەداتەوە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی حكومەتی عیراقی پابەند كردوە بە دابەشكردنی موچە نەك هەرێمی كوردستان.
موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، لەگەڵ دادوەر جاسم سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی كۆبوینەوە لەجیاتی خەڵكی كوردستان سوپاسمان كردن كە دوای 10 ساڵ توانیان ماف بۆ هاوڵاتیان بگەڕێننەوەو چارەسەری كێشەی موچە بكەن.
وتیشی: بڕیارەكە بۆتە مافێكی یەكسانی نێوان هاوڵاتیانی عیراق و دڵی هاووڵاتیانی خۆش كرد لەماوەی مانگێكدا خەڵك سێ موچەی وەرگرت، ئەوەی كێشەكەی چارەسەر كرد بڕیارێكی یەكگرتو و ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی بو هیچ كەسێك شەریكی ئەم سكاڵایە نەبو  حزبەكەمان داوای لە پارێزەر كردوە كە سكاڵاكە تۆمار بكات، ئێمە بەسەرۆكی دادگاكەمان وت ئەگەر نوێژەكانت بكەیت و تاوانی گەورە نەكەیت بە كەوشەوە دەچیتە بەهەشتەوە.
موسەننا ئەمین وتیشی: چەندین هاووڵاتی لە نەهامەتی و بژێوی ژیان رزگاریان بوەو بڕیارەكەی پابەندی حكومەتی عیراقی كردوە نەك هەرێمی كوردستان، بۆیە دەبێت خەڵك بەهای ئەم بڕیارە بزانێت كە حكومەتی هەرێم نەوت رادەست بكات یاخود نا دەبێت حكومەتی عیراق پابەندی بڕیارەكە بێت و دەبێت هەمو موچەخۆرانی عیراق یەكسان بن و مافەكانیان بدرێت.
وتیشی: لەبارەی سێ موچەی ساڵی رابردوو پرسیارمان كردوەو ئەوان رایانگەیاند كە ئەو سێ موچەیە لە پسپۆڕیەتی دادگاكە نیە رەنگە لەناو پسپۆڕی دادگای كارگێڕی بێت یاخود هەر دادگایەكی تر.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راشیگەیاند، لەبارەی رونكردنەوەی بە نیشتمانیكردنی موچەشەوە سەرۆكی دادگاكە رایگەیاندوە، داوای رونكردنەوە نەكراوەو بڕیارەكەیان رونە كە دەبێت لە بانكە فیدراڵیەكانەوە بێت و بواری شیكردنەوەی نیە.  

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group