كونسوڵخانەی ئەمریكا: رۆژنامەنوسان بەبێ دەستگیركردنی هەڕەمەكیانە كاری خۆیان بكەن

پێش 1 هەفتە

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر بەبۆنەی ساڵیدای رۆژنامەگەریی كوردیەوە پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە.
لە راگەیەنراوێكدا كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر بڵاویكردۆتەوە، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە پەیامێكدا دەڵێت كە پێویستە هەموان بەردەوامبین لە پشتیوانیكردنی راگەیاندنێكی ئازاد كە لایەنێكی بنەڕەتی حوكمڕانیە.
ئاماژەشیكردوە، بەردەوام دەبین لە پشتیوانیكردنی ئازادیی میدیاو روماڵكردنی پرۆفیشناڵانەو بێلایەنی و جێبەجێكردنی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری لە هەرێمی كوردستان، ئەو رۆژنامەوانانە بە سەربەرز دەبینین كە لە بارودۆخی مەترسیداردا كاردەكەن.
كونسوڵخانەی ئەمریكا باسی لەوەشكردوە، پێویستە رۆژنامەنوسان بتوانن كاری خۆیان بكەن بەبێ ترس لە جیاكاری لەسەر بنەمای ئینتیمای سیاسی و هەراسانكردن و دەستگیركردنی هەڕەمەكیانە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group