لەسەر بڕوانامە وەزارەتی دارایی هەرێم وەزارەت و فەرمانگەكان ئاگادار دەكاتەوە

پێش 1 هەفتە

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بۆ پۆلێنكردنی هەڵسەنگاندنی ئەو بڕوانامانەی كە بەبێ مۆڵەتی خوێندن بە دەستهاتون وەزارەت و فەرمانگەكان ئاگادار دەكاتەوە.
بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان كە ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت فەرمانگەكانی كردوە تیایدا داوایكردوە لە رێگای لینكێكەوە كە لە نوسراوەكەدا هەیە زانیاری تەواوی ئەو فەرمانبەرانەی بڕوانامەیان بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەسهێناوە پڕبكەنەوەو بەزوترین كات بۆیان رەوانە بكەن.
راشیگەیاندوە، تائێستا زانیارییەكان بە تەواوی لە بەردەستیاندا نیەو پێیان نەگەیشتوە كەموكوڕی زۆر لە فۆڕمەكاندا هەیە.
وەزارەتی دارایی هەرێم دوا وادەشی تاكو بەرواری 10/5 دیاریكردوە بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group