وەزیری پێشمەرگە: هەنگاوەكان بەئاڕاستەی یەكخستنەوەی هێزەكان دڵخۆشكەرن

پێش 1 هەفتە

نەوا-
وەزارەتی پێشمەرگەو تیمی باڵای راوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گفتوگۆی چڕو بەرهەمدار دەكەن لەسەر پرسی پێكهێنانی لیوای تری هاوبەش و دروستكردنی فیرقەی دیكە لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا. 
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی باڵای نێوان وەزارەتی پێشـمەرگەو تیمی باڵای راوێژكارانی سەربازی هاوپەیمانانی لە هەرێمی كوردستان كردوە.
راشگەیەنراوە، لەو كۆبونەوەیەدا بەگرنگیەوە باس لە پرۆسەی چاكسازی و رێكخستنەوەو یەكگرتنەوەی سەرجەم هێزی پێشمەرگە كراوە كە لەچوارچێوەی پێكهێنانی لیوای زیاتری هاوبەش و جێكردنەوەیان لە دروستكردنی فیرقەی نوێیدا. 
وەزیری پێشمەرگە رونیكردۆتەوە: هەنگاوەكان بە ئاڕاستەی یەكخستنەوەی تەواوەتی هێزەكان دڵخۆشكەرن و بەپێی ئەو بەرنامەیە دانراوە پرۆسەی یەكخستنەوەو كۆكردنەوەی هێزەكانی 70 و 80 بۆ سەر وەزارەت بەردەوامی دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group