مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی توركیا دەكات

پێش 1 هەفتە

نەوا-
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازیی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا دەكات و رێككەوتنەكانی توركیا لەگەڵ عیراق بە گرنگ وەسف دەكرێت.
سایتی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لە كۆبونەوەكەی بارزانی و سەرۆك كۆماری توركیادا سەردانەكەی ئەردۆغان و شاندی یاوەری بۆ بەغدا و رێككەوتنەكانی نێوان عیراق و توركیا بە گرنگ و مێژویی وەسف كرا، هەروەها جەخت لە بەرەوپێشچون و فراوانبونی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و هەرێم و وڵاتی توركیا كراوەتەوە لەپێناو پتەوبونی سەقامگیریی هەرێمیی و هاوكاری و هەماهەنگیی هاوبەش لە بوارە جۆراوجۆرەكان و قوڵتركردنی بنەماكانی دراوسێتی و برەودانی پەیوەندییە ئابورییەكان.
باس لەوەشكراوە، لە تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا باس لە دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ناوچەكە كرا. 




شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group