قوباد تاڵەبانی: داوامان لە ئەردۆغان كردوە گەشتە ئاسمانییەكانی سلێمانی-توركیا دەستپێبكاتەوە

پێش 1 هەفتە

نەوا-
قوباد تاڵەبانی رایگەیاندوە، داوامان لە ئەردۆغان كردوە پێداچونەوە بە بڕیاری داخستنی ئاسمانی توركیا بەڕوی فڕۆكەخانەی سلێمانی بكەن.
قوباد تاڵەبانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردۆتەوە، بەشداربوم لەكۆبونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆكی توركیا و شاندی یاوەریان، لەكۆبونەوەكەدا داوام لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كردوە كە پێداچونەوە بكەن بە بڕیاری داخستنی ئاسمانی توركیا بەڕوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.
لە رێكەوتی 3ی نیسانی ساڵی رابردو توركیا ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕوی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی داخست.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group